بۆ تاریک پەرست و دژەژن و ژیانەکان لە باشووری کوردستان کە لە جیاتی پشتگیریکردنی ژنان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک سەرقاڵی جنێو و بێڕێزیی کردنن بە ژنانن و هێشتا توندوتیژییەکان بەرانبەر بە ژنان نابینن و ژن بە موڵک و کێڵگەیەکی سێکسیی دەبینن، زۆر نا کەمێک بیربکەنەوە و بڕووانن ژن لە ڕۆژهەڵات چۆن ژیان واتادار دەکات و مرۆڤایەتیی بۆ مرۆڤ دەگەرێنێتەوە.
بۆ لە درووستکردنی ئەو مێژووە پڕ سەروەریەدا بێ ڕۆڵی؟
ئەی تۆی ژن لە چی دەترسیت و خەمی لە دەستدانی چیتە نایەیتە دەنگ کە هێشتا زۆرێک لە تاریک پەرستان پێیان وایە مرۆڤێکی تەواو نییت، بەڵکوو کێڵگەیەکی بۆ سێکسی یەکلایەنە و بۆ بەرهەمهێنانی منداڵ درووستکراویت؟
وەرە، پێکەوە کۆمەڵگەیەکی بەختیار و بەهێز درووست بکەین.
[1]
هاوژین زیباهاوژین زیبا
25-09-202225-09-2022 کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,953 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!