#حزبی شیوعی کوردستان# هێرش و پەلاماردانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات مەحکوم دەکات.
هێرش و پەلاماردانی سەر بنکەو بارەگاکانی حزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات مەحکوم دەکەین.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #2022-09-28# لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە هێرش کرایە سەربنکە و بارەگاکانی حزب و لایەنەسیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لەناو خاکی هەرێمی کوردستان. بەوپەڕی نیگەرانیەوە ژمارەیەک لەپێشمەرگەو ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل لە بارەگاکانی زڕگوێز و کۆیە و شیراوەی پردێ ششەهید بوون بەناڕەوا.
داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە بێتە دەنگ، لەبەرانبەر ئەو هێرشە ناڕەوا و دژە ئینسانیانە. لە هەمان کاتدا پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین دەبێت بێتە دەنگ، چونکە دەوڵەتی ئێران بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەرخاکی هەرێمی کوردستان. و پەناهەندە تێکۆشەرەکانی ڕۆژهەڵات لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا شەهید دەکات.
بەناوی حزبی شیوعی کوردستانەوە هاوخەمی خۆمان بۆ هەڤاڵان و هاوڕێیانمان لە حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕادەگەیەنین، بە لەدەستدانی پۆلێک لەشەهیدی تێکۆشەری گەلەکەمان سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە سەر سەربەرزەکان نەوی دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
28-09-2022
[1]