هێرش کرایە سەر ماڵی #عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# لە گوندی #هەمزە# لە #چەمچەماڵ# و زیانەکانی نەزانراون.
هەرچەندە دەنگی هێرشەکە لە تەواوی چەمچەماڵەوە هەستی پێکراوە، بەڵام زیانەکان نەزانراون.
سەرچاوەیەکی نزیک لەعەبدوڵای کوێخا موبارەک بۆ بوار ئاشکرای کرد، هێشتا دڵنیانین هێرشەکە درۆنە یان کاتیۆشایە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
عەبدوڵای کوێخا موبارەک باژێڕوانی پێشوی #بزووتنەوەی گۆڕان# ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بەڕیزەکانی #پارتی دیموکراتی کورستان#ەوە کرد، پارتی فەوجێکی سەربازی بۆ دروست کرد. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,114 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!