سۆزان مەنسوورسۆزان مەنسوور وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت
پارتیپارتی و یەکێتی، لەسەر زۆر بابەت ڕێککەوتوون، بەڵام لەسەر بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار هەتا ئێستا هەر لایەنە کاندیدی جیاوازی خۆی هەیه، واتە کاندیدی یەکێتی دکتۆر
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح و کاندیدی پارتی
ڕێبەر ئەحمەدڕێبەر ئەحمەدە، ئێمە وڵاتێکی دیموکراتین هەر لایەنە و مافی خۆیەتی کاندیدی خۆی هەبێت”.
دەشڵێت لە نێوان پارتی و یەکێتی، گفتوگۆ هەیە لەسەر زۆر بابەت، ئەوەش یەکێکە لە بابەتەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، بەپێی ئه و کۆبوونەوانەی کە ئێستا ئەنجام دەدرێن لەوانەیە دۆخەکە بەره و لایەکیتر بڕوات لەوانەشە وەکو
2018 هەرکەس بە کاندیدی خۆی بچێتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە هەموو شتێک ڕێی تێدەچێت”.
دەربارەی ئەوەی ئایا یەکێتی و پارتی گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەنێوان خۆیاندا لەسەر بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار؟
لە وەڵامدا سۆزان مەنسور دەڵێت پارتی و یەکێتی لەسەر زۆر بابەت ڕێککەوتوون، بەڵام لەسەر بابەتی پۆستی سەرۆک کۆمار هەتا ئێستا هەر لایەنە (پارتی و یەکێتی) کاندیدی جیاوازی خۆی هەیه، واتە کاندیدی یەکێتی دکتۆر بەرهەم و کاندیدی پارتی ڕێبەر ئەحمەدە.
سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەشاندی هاوبەش بەشداری دەکەن؟
وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی هەتا ئێستا نازانین، بەپێی کۆبوونەوەکان بەڕاستی شتەکان دەگۆڕێن هەتا ئێستا دانیشتنی داهاتوو دیاری نەکراوه، لەوانەیە هەتا دانیشتنی داهاتوو دیاریدەکرێت لەوانەیە کۆبوونەوەکان بەره و ئاستێکی تر بگەن”.
[1]