یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ڕازیبوون بەدرێژکردنەوەی دەسەڵاتی کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتی
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی مەرجی بۆ ي
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان هەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، یەکێتی بەوە ڕازی دەبێت، کە کابینەی نۆیەم دەسەڵاتی درێژبکرێتەوە و نەبێتە کابینەیەکی کاربەرێکەر، کە
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپشکبکات بۆ گۆڕانکارییەکان لە سنووری ئیداری
سلێمانیسلێمانی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی یەکێتی لەو هەنگاوەی ئەوەیە، کە ئەو پۆستانەی لەدەست
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانە بەتایبەتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەریبگرێتەوەو پارتی ڕێگری لەو هەنگاوە نەکات.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە پارتی تائێستا بەو مەرجە ڕازی نەبووە، بەو پێیەی گۆڕان بەشێکە لە کابینەی نۆیەم ڕێککەوتنی لەگەڵ هەیە و نایەوێت پۆستە ئیدارییەکانی لەسنووری سلێمانی لێوەربگیرێتەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,300 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!