ناو: وانیار
نازناو: ڕەحمانی
ناوی باوک: زانیار
ناوی دایک: #ڕەیحانە کەنعانی#
رۆژی لەدایکبوون: #28-09-2022#
رۆژی شەهیدبوون: #29-09-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: هەولێر
$ژیاننامە$
وانیار ڕەحمانی کە لە ڕۆژی 28-09-2022 دوای مووشەک بارانی بنکە و بارەگاکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# و پاش شەهیدبوونی شیما (رەیحانە کەنعانی) دایکی لەدایکببوو، لە ڕۆژی 29-09-2022 لە نەخۆشخانەی جمهووریی شاری هەولێر دڵی لە لێدان کەوت.
بەسەرهاتی تراژیدی وانیار و بنەماڵەکەی کە یەکێک لە قوربانییەکانی جینایەتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە بزووتنەوەی کورد بوون، کاریگەریی قووڵی لەسەر هەست و ویژدانی کۆمەڵگە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران و کوردستانیش دانا؛ هاوکات بەڵگەیەکی ڕوون لە دڕندەیی ڕێژیمێکە کە کۆرپە لە زگی دایکیدا شەهید دەکات. [1]