ئەمڕۆ دنیایە، سبەینێ قیامەت.
بە کەسێک ئەوترێت کە دەست درێژی بکاتە سەر ماڵ و مڵکی خەڵک و بەزۆر زەوتی بکات، لە ڕێگەی ئەم پەندەوە پێی دەوترێ: لەم دنیا و لەو دنیا بۆ ڕەفتار و کردەوەکان دنیا سزا و پاداشت هەیە، گەر لەم دنیاش سزای ڕەفتارە خراپەکان وەرنەگری، لە دنیان دوایی وەریدەگری، بۆیە کار و کردەوەی خراپ مەکە.[1]