ئەو سوار و من پیادە.
بە دوو کەس ئەوترێ کە لە هەوڵی گەیشتن بەیەک ئامانجدابن، بەدوای یەکدا بڕۆن، هەرچەندە کەسی پیادە بە پێ دەڕوات، درەنگ دەگات، لەگەڵ ئەوەدا کەسی سوار خێراتر دەگات، گرنگ ئەوەیە هەر دوو کەسایەتییەکە لەکاتی جیاوازا دەگەنە یەک ئامانج، مەبەست لە کۆڵنەدانە تا گەیشتن بە ئامانج. [1]
هەروەها وەک گلەیی لە بەخت و سەرەنجام دەگوترێت، کاتێک کەسێک شتێکی لەدەست دەچێت و دەکەوێتە دەست یەکێکی تر، بۆ نموونە: دووکانێک یان پلەوپایە یان ماڵ و سامان. ئیتر ئەوەی کە شتەکەی لەدەست چووە، دەڵێت: تا دوینێ بوو خۆم حساب بووم بەڵام ئێستا دەبینیت ئەو سوار و من پیادە. (واتا ئەو حاڵی لە من باشترە.)