یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوای پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش لە
پارتی دیموکراتی کوردتستاپارتی دیموکراتی کوردتستادەکات.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی دەیەوێت لەگەڵ پارتی بە شاندێکی هاوبەش بچنە
بەغدابەغداو بەشداری بکەن لە نووسینی کارنامەی حکومەتی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆ ئەو مەبەستە یەکێتی داوای پێکهێنانی شاندێکی هاوبەشی لەپارتی کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت پێش چوونە بەغدا، گفتوگۆ بکەن و ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی بەغداو چەند بابەتێکی تر بکەن.
بوار زانیویەتی، پارتی تائێستا بە فەرمی وەڵامی یەکێتی نەداوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تائێستا یەکێتی سوورە لەسەر کاندیدکردنی
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,005 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!