هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی ئاراستەی
پارتی دیموکرات ی کوردستانپارتی دیموکرات ی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەدوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی لەماڵی هومام حەمودی لە
بەغدابەغدا داواکەیان ئاراستەی پارتی و یەکێتی کردووە، کە تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە داواکەیان جەختیان کردووەتەوە، کە دەیانەوێت هەموو لایەنەکانی براوە لە هەڵبژاردن بەشداری حکومەتی داهاتوو بکەن، بەتەواوی لایەنە کوردییەکانیشەوە.
هەروەها داوایان کردووە، کە دەبێت لایەنە کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، لەسەر کاندیدێکی هاوبەشی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێبکەنەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,199 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!