ناونیشانی پەڕتووک: نەمریی و بیرەوەری
ناوی نووسەر: #موحسین عەلی ئەکبەر#
شوێنی چاپ: سلێمانی
بڵاوکار: تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەڕتووکی بیرەوەرییەکانی مامۆستا موحسین، بە ناونیشانی (نەمریی بیرەوەری)یەو لە 551 لاپەڕە پێکهاتووە و تێیدا ڕوداوەکان و بیرەوەرییەکانی ساڵانی خەبات و تێکۆشانی نێوان 1970-1983 دەگێڕێتەوە.
لەم پەڕتووکەدا جگە لە بیرەوەرییەکانی مامۆستا موحسین، مەلا بەختیار پێشکییەکی بۆ نوسیووە و وتارێکی عیماد ئەحمەدیشی تێدایە، هاوکات سامی هادی بەرپرسی تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر، لە وتارێکدا تیشک دەخاتە سەر چۆنێتی چاپکردنی پەڕتووکەکە و تێیدا باس لەوەدەکات کە پرۆژەی چاپکردنی بیروەرییەکانی مامۆستا موحسین، زیاتر بوو لە ساڵی 1983، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا بیروەرییەکانی دواتر بنووسێتەوە.
پەڕتووکی نەمریی بیروەریی لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێرە. [1]