وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم:
هەرێم، بە هیچ شێوەیەک و هیچ کاتێک، ڕەزامەندی لەسەر هێرشەکانی ئێران نەداوەو بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.
ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی قسەکانی فەرماندەیەکی هێزەکانی ئێرانی سەبارەت بە دوا هێرشیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان
نوێنەر و شاندە ئیرانییەکان لە کۆبوونەوەکان و لە ڕاگەیاندنەکانیش، بە ئاشکرا و بەردەوام هەڕەشەی لێدانی بنکەکانی ئوپۆزسیۆن و بنکەکانی ئەمریکایان کردووە، لایەنە ئوپۆزسیۆنەکانیش ئاگاداری ئەو گەف و هەڕەشانە بوون. بەڵام هەرێمی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک و هیچ کاتێک، ڕەزامەندی لە سەر پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئەنجامدانی ئەم هێڕشانە نەداوە و بە توندیش سەرکۆنەیان دەکەین.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
[1]
30-09-202230-09-2022 کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,515 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!