ئەو کەسەی ماڵی لە شووشە بێت، نابێت بەرد بگرێتە ماڵی کەس.
هەموو کەسێک لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەشێ تووشی هەڵە ببێت، بەپێی ئەو یاسا نەریتیانەی کە لە کۆمەڵگەدا باوە، واتە: لادان لە یاسای باوی کۆمەڵگە، بە هەڵە و نەنگی ئەژمار دەکرێت، مەبەست لەوەیە گەر کەسێک خۆی نەنگی هەبێت، نابێت باسی نەنگی خەڵک بکات. [1]