ئەو کوتەکەی بەخۆما نەدرێ، وەک لە ڕەشکەی کا بدرێ.
ڕەشکە: چنراوێکی گرێ چنی کون کونە، لە مووی بزن درووست دەکرێ، کاوکۆڵی پێدەگوێزرێتەوە، کوتەک: داردەستی سەرخڕ (فەرهەنگی خاڵ) بە کەسێکی خودپەرست ئەوترێ کە هەر چاوی لەخۆی بێت، واتە: ئەو بەڵایەی کە دێت، لەم دوور بێت و بەر ی نەکەوێ، بەر هەر کەسێک دەکەوێ با بکەوێ. [1]