ئەوە خەوێ بوو دیت، ئیتر نایبینیتەوە.
ژیانی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا لە کۆنەوە تا ئێستا، بەردەوام سەختتر دەبێت، مەینەتییەکانی ژیان زۆرن و خۆشییەکان کەمن، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە هەموو ژیانی پڕ بێت لە نەهامەتی و ناخۆشی، تەنیا خۆشییەکی بینی بێت و ئیتر نەیبینێتەوە، وەک خەونێکی خۆش دێتەوە ناو بیرەوەرییەکانی. [1]