ئەوە ملی من و ئەوە چەقۆی تۆ.
لە کوردەواردا بە جۆرێکی دیکە دەوترێ: (ئەوە قونی من و ئەوە شەقی تۆ) کاتێک ئەم پەندە دەوترێ کە کەسێک لەسەر ڕەفتارێک، کردارێک یان گوفتارێک لێت زویر بووبێت و دڵی یەشابێت، تۆش بچیت دڵی بێنیتەوە و داوای لێبووردنی لێبکەیت، پێی بڵێی: چیم لێئەکەی سەرم لەڕێتایە.[1]