ئەوەس کەوا لەژێر بەڕەدایە، دەکەوێتە سەر بەڕە.
لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا یان لە سەودا و مامەڵەدا، کەسانێک هەن کە بۆ بەرژەوەندی تایبەتیی خۆیان، هەوڵی شێواندنی بابەتێک دەدەن، یان بۆ قازانجی خۆیان پەردەپۆشی دەکەن، بەڵام تا کاتێکی دیاریکراو درێژە دەکێشێ کە ڕاستییەکان دەرکەوت، کورد وتەنی: ژێر بەڕە دێتە سەربەڕە و هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت، واتە: ئەوەی ئەمڕۆ داتپۆشیوە، سبەینێ دەردەکەوێت. [1]