ئەوەندە تاریکە، بە دە کوێر چاوساغێک ناگەیەننە ماڵەوە.
لە تاریکە شەودا چاو چاو نابینێ، لە کوردەواردا دەڵێن: شەوەزەنگ یان ڕەشە شەو، ڕێ ڕۆشتن ناکرێت، نە بۆ چاوساغ نە بۆ نابینا، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لە ژیاندا کۆمەڵێک ڕێگە هەیە بۆ سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانج، هەندێکیان دەگە بنبەست و کەس ناتوانێت لێوەی دەرباز بێت. [1]