ئەوەندەی باوەڕ پێبکە، بڵێ: خوا بەهەقە.
پێشوان دەڵێن: جارێک کابرایەک بە گاڵتەوە کردی بەهاوار هاوار و وتی: فریاکەون ماڵم سووتا، خەڵکی بەهانایەوە چوون، سەیریان کرد ڕاست ناکات، بۆ جاری دووەم بە ڕاستی ماڵی سووتا، چەند هاواری کرد، کەڵکی نەبوو، بە کەسی درۆزن ئەوترێت کە کەس باوەڕ بە قسەی نەکات. [1]