لەمیانەی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ڕێکخەر و بەرپرسانی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان، جێگری سەرۆکی حکومەت، سوور بووە لەسەر گۆڕینی پارێزگاری ئێستای سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەمیانەی کۆبوونەوەکانی بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری پۆستە حکومییەکانی سنووری هەردوو پارێزگای
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجە،
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرسانی گۆڕانی وتووه سوورە لە گۆڕینی
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی و دانانی کەسێکی دیکە.
بوار زانیویەتی، له و کۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی زۆر بە توندی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان قسەی کردووە، هەرچەندە بەرپرسانی گۆڕان ڕەتیان نەکردۆتەوە بە گۆڕینی پارێزگای سلێمانی، بەڵام بۆ ئه و ئاڵوگۆڕە داواکاری و مەرجی خۆیان هەبووە.
هەربەپێی زانیارییەکان، دواکەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگای سلێمانی پەیوەندی بە ناکۆییە ناوخۆییەکانی یەکێتیی و ڕێک نەکەوتنیانە لەسەر دیاریکردنی کەسێک و جێبەجێکردنی مەرجەکانی بزووتنەوەی گۆڕان.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,771 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!