عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکعەبدوڵڵا کوێخا موبارەک بۆ
ڕێباز حەملانڕێباز حەملان: برا و هاوڕێی دێرینم
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران سەردانی عەبدوڵای کوێخا موباڕەکی کرد لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ، لەسەر سەردانەکەرێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیران دەڵێت:
ئەمڕۆ شەممە
01-10-202201-10-2022 لە شاری چەمچەماڵ سەردانی هەڤاڵی بەڕێز عەبدوڵڵا کوێخا موبارەکمان کرد، بەمەبەستی هەواڵپرسین و خۆشحاڵیمان دەربڕی بۆ سەلامەتی خۆیان و هەڤاڵان و ئەوبرا پێشمەرگانەی کە لەگەڵی بوون.
هەرلەو دیدارە باسمان لەوە کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەنابی سەرۆک وەزیران شەونخونی و هەموو هەوڵ و کارێکیان بۆ پاراستن و سەلامەتی هاونیشتمانیانە لە هەرێمی کوردستان، هەر بۆیە ڕووبەڕووی هەموو کارێکی نایاسایی و تێکدانی ئاسایش و ئارامی دەبێتەوە، دەبێت یاسا چەسپاو بەرکار و ڕێز لێگیراوبێت لە هەرێمی کوردستان.
لە بەرامبەردا عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک دەڵێت:
ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ پێشوازیمان کرد لە هاوڕێی دێرین و برای بەڕێز ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین سەردانی کردین.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,485 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!