مەڵێن قەومی هەجیجی بێ تەمیزن
وەیا بێکارە و نابووت و حیزن
لەگەڵ وەحشی ڕەفیقی جووت و ڕیزن
لەبەر چاوی منا یەکسەر عەزیزن
بەجارێ نێر و مێ ڕێک تێئەکۆشن
لە ئیش و سنعەتا پڕ فکر و هۆشن
بە ئەسبابی وەتەن خۆ دائەپۆشن
لەجیاتی چا لە توو شەربەت ئەنۆشن
لە نووکی پێ هەتاکوو تەوقی سەریان
لە چەشنی ئەویش بۆ ناڵی کەریان
نە ئەڵمانی نە جاپانی ئەناسن
جەهەننەم چش کە کەم بەرگ و لیباسن
ئەوی کەسبێ نەزانێ سنعەت و کار
نەمانی چاکە نەک ژینی بە ئازار
نەوەک تەزبیح و ڕیش و پرچ و ڕەشمار
ببێتە چەرخەچی دێهات و ناوشار [1]
#موفتی پێنجوێنی#
#دیوانی موفتی پێنجوێنی 2#