ئەوەی بە مێروولە بتڕێ، تەبەقە تڕانەی ناوێ.
تەبەقە تڕانە: شتێکە دەسێنرێت لە یەکێک کە لەناو خەڵکیدا تڕی لێبەربووبێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) لە کۆمەڵگەدا خەڵکانێک هەن زۆر دەست و پێ سپین، هیچ کارێکی سادە و ئاسان یان بۆ ئەنجام نادرێت، مەبەست لە کەسێکە کە لەژێر کاری بچووکدا بناڵێنێ، بێگومان کاری گەورەی پێناکرێ.[1]