بێگیان و بێدەم، بێزوان و لچە
فرە قسە ئەکا، وەلێ بە چپە
بێزوان: بێزمان. فرە: زۆر، وەلێ: بەڵام. بێگیان و بێدەم، بێزوان و لچە، مەبەستی مەتەڵەکە نووسینە، نووسین دەم و لچ و زمانی نییە لەگەڵ ئەوەدا شتێکی بێگیانە، فرە قسە ئەکا، مەبەست لە نووسینی زۆر درێژە، وەلێ بە چپە، واتە: نووسین دەشێ بەهێنمی باسی هەموو شتێک بکات، تەنیا ئەو کەسە دەیزانێت لە دەیخوێنێتەوە. وەڵام (نووسین) .[1]