ئەوەی بۆ ئەو ڕێکەوتووە، بۆ بزنی دێلێژە ڕێکنەکەوتووە.
دێلێژە: گوندێکە لە ناوچەی قەرەداغ، چوار وەرزە ئاوی سارد و لەوەڕی باشی هەیە، بۆیە ڕانەمەڕ و بزنەگەلی تێروپڕ و قەڵەون. بە کەسێک ئەوترێ کە بەڕێکەوت بەبێ هیچ ماندووبوونێک هەلێکی زێڕینی زۆر باشی بۆ ڕێکەوتبێت، بەهۆیەوە خۆی گرتبێت و دەوڵەمەند بووبێت. [1]