ئەوی بترسێ، ناخەڵەسێ.
خەڵەسین: خەفەبوون یان دامرکانەوە (فەرهەنگی ڕێژگە) پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە لە کۆمەڵگەدا کەسی ئازا و چاونەترس هەیە، کە بەگژ هەموو نادادی و ستەمێکدا دەچێتەوە، بە کەس داناکەوێ و دانامرکێتەوە، هەتا هەقی خۆی نەسەنێ، واتە: ئازابە و لەهیچ مەترسە، بەترسەوە دەست بۆ هیچ کارێک مەبە. [1]