بڕینی پرچ لەلایەن دایکانی کوردەوە، یەکێکە لە نەریتەکانی وڵاتی کوردەوار، ئاماژەیە بۆ نەفرەت لە دەسەڵات، دیرۆکی کورد سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هەر کاتێک لە کۆمەڵگەدا چەوسانەوە و نادادی لەلایەن دەسەڵاتێکی ستەمگەرەوە گەشتبێتە ئاستێکی باڵا و جەرگی دایکانی کورد سووتابێ، بەرخودانیان بەرپاکردووە و پرچیان بڕیوە. کورد دەڵێ: پرچت بە بڕین نەچێ.[1]