ئەوی بخوازێ ڕوویەکی ڕەشە، ئەوەی نەیداتێ، هەر دوو ڕووی ڕەشە.
ڕوویەکی ڕەشە: بەو کەسە ئەوترێ کە ڕووی داواکردنی شتێکی هەیە، هەر دوو ڕووی ڕەشە: بەو کەسە دەوترێ کە شتەکەی هەیە و نەیدا بە داواکار، لە کۆمەڵکەدا زۆر کەس هەن ڕوودارن، داوای هەموو شتێک لە هەموو کەسێک دەکەن، گوێنادەن بەوەی پێیان دەدرێ یان نا، هەروەها کەسانێکی تریش هەن، کەلوپەل و کەرەستەکانی خۆیان بە هیچ کەسێک نادەن. [1]