ئەوێ بنشێ بەلای خاسەوە، ئەویش ئەپێچرێ بە لیباسەوە، ئەوەی بنشێ بەلای حیزەوە، ئەویش ئەپێچرێ بەتیزتیزەوە.
بنیشێ: ڕۆبنیشێ یان دابنیشێ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەپێچرێ: نووسانی شتێک بە شتێکدا زۆر بەچاکی (فەرهەنگی شێخانی) واتە: ئەو کەسەی لە ژیانیدا بەلای شتی باشدا بچێت، تووشی کار و کردەوەی باش دەبێت، هەروەها ئەوەی بەلای کەسی خراپدا بچێ، تووشی خراپە و ڕووزەردی دەبێت. [1]