ئەوەی دەرزییەکی پیاکردی، سوژنێکی پیاکە.
سوژن: لە دەرزی گەورەترە، درێژییەکەی دە بۆ بیست سانتیم دەبێت، بۆ جەواڵی و گوش دوورین بەکاردێت (فەرهەنگی شێجانی) پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ئەوەی ستەمی لێکردیت، ستەمی بەزیادەوە لێبکەرەوە، بۆ ئەوەی جارێکی تر بوێری ئەوە نەکات، خراپەت لەگەڵ بکات. [1]