ئەوی دڕک بچێنێ، نابێت پێخاوس بگەرێ.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە خواست یان بێ خواست کەسێکی لە دەست دەکوژرێت و تووشی ڕووداوی دوژمنایەتی دەبێت، واتە: ئەو کەسەی دوژمندارە، نابێت بێ پاسەوان و بێ چەک بەئارەزووی خۆی بێت و بچێت، بۆ ئەوەی دەست دوژمن نەکەوێت و تۆڵەی لێبکەنەوە.[1]