ئەوی قەرز ئەدا بە دۆست، هەردووکی لەکیس ئەچێ.
مەبەست لەو کەسانەیە کە بەپیاوەتی خۆیان یان لە دۆخێکدا ڕووگیر دەکرێن و بڕێک پارە بە قەرز دەدەن بە کەسێکی نزیک یان هاوڕێیەکیان، لەهەر کاتێکدا داوای قەرزەکەی بکاتەوە، قەقرزار زویر دەبێت و قەرزەکەشی ناداتەوە. مەبەست لەوەیە کە پارەی قەرزەکەی دەست ناکەوێتەوە و دۆستایەتی دۆستەکەشی لەدەست دەدا. [1]