#نێچیرڤان بارزانی#
گرفتێک دەهاتە پێشەوە، مام جەلال پێی دەوتم وەرە با فسکەفسکێک بکەین، هەمووجاریش ئەو فسکەفسکە دەبووە هۆی چارەسەری گرفتەکان, هەمیشە هەستمان بەو بۆ شاییە کردووە کە بەهۆی مام #جەلال تاڵەبانی#ەوە درووست بووە.
مێژووی مام جەلال، بەشێکە لە مێژووی گەلی کورد.
مام جەلال کاری زۆری کرد بۆ پێشکەوتنی ڕۆژنامەگەری.
مام جەلالم لە ڕۆژانی ئاشتیخوازییدا ناسیوە.
مام جەلال و کاک ئیدریسی باوکم لە ساڵی 1986 بۆ یەکەمجار ڕێککەوتنی ئاشتیان واژووکرد لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە ئاشتییەی لەنێوان مام جەلال و #ئیدریس بارزانی# واژوو کرا، بەرەی کوردستانی درووست بوو.
بەهۆی بەرەی کوردستانەوە، ڕاپەڕینی ساڵی 1991 درووست بوو، کە بناغەکەی لەلایەن مام جەلال و کاک ئیدریس دایاننا.
مام جەلال هەموو کارێکی دەکرد بۆ ئەوەی دڵی کاک #مەسعود بارزانی# خۆش بکات.
سەرۆک بارزانی، هیچ تەنازولێکی نەکرد بۆ ئەوەی بەردەوام پۆستی سەرۆک کۆمار لە دەستی مام جەلال بمێنێتەوە.
مام جەلال زۆر پەرۆش بوو، بۆ تەبایی نێوان پارتی و یەکێتی.
مام جەلال، پێی وتم پەشیمانم لە جیابوونەوە لە جەنابی #مەلا مستەفا بارزانی#
ڕێککەوتنی ستراتیجی لەنێوان پارتی و یەکێتی، لەسەر دەستی مام جەلال و سەرۆک بارزانی، بووە هۆی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان.
بەهۆی ڕێککەوتنی ستراتیجی زۆرترین هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەهۆی ڕێککەوتنی ستراتیجییەوە ئازادی ڕۆژنامەگەری زۆرتر بوو.
ئەوانەی ڕەخنەیان لە ڕێککەوتنی ستراتیجی نێوان مام جەلال و کاک مەسعود دەگرت، گرنگی ئەو ڕێککەوتنەیان نەدەزانی
ئێستاش ڕێککەوتنێکی وەک ڕێککەوتنی ستراتیجی لەنێوان پارتی و یەکێتی پێویستە کە لەئاست ئەو قۆناغە بێت.
مام جەلال، گەورەیی بە پۆستی سەرۆک کۆماردا بوو.
مام جەلال، پارێزەری مافی شیعەو سوننە و کورد بوو.
کە گرفتێک دەهاتە پێشەوە، مام جەلال پێی دەوتم وەرە با فسکەفسکێک بکەین، هەمووجاریش ئەو فسکەفسکە دەبووە هۆی چارەسەری گرفتەکان.[1]