پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ڕێگەی هاتووچۆی لێگرتوون.
سەرچاوەیەک لە حیزبی دیموکرات تایبەت بۆ بوار ئاشکرای کرد، پارتی لە لە ناوچەی باڵەکایەتی و ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەکانی دیموکرات.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە دۆخی پێشمەرگەکانی باڵەکایەتیان زۆر خراپە.
بەقسەی سەرچاوەکە، پارتی نە ڕێگە دەدات خواردن بۆ پێشمەرگەکان بچێت، نە ڕێگەش دەدات بریندارەکانیان بهێنرێنە خوارەوەو چارەسەر بکرێن.
ئەو سەرچاوەیە داواشی لە بەرپرسانی پارتی کرد، کە ئەو گەمارۆیە بشکێنرێت، چونکە دۆخی پێشمەرگەکان زۆر خراپەو ئەگەر وا بڕوات مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,364 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!