ئەوی لای دیزەوە دانیشێ، ڕەش ئەبێ.
دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ) لە سەردەمی کۆند، لە وڵاتی کوردەواردا، ژنانی کورد لەسەر ئاگری دار دایان دەنا و چێشتیان تێدا لێدەنا، بەهۆی دووکەڵێ دارەوە ڕەش دەبوو، بۆیە ئەو ژنەی بەلایەوە دەبوو، دەستی ڕەش دەبوو، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە گەر کەسێک لە خراپەکار نزیک ببێتەوە، کەمێک خراپەی هەر بەردەکەوێ. [1]