ئەوی بەلای کورەی ئاسنگەردا بڕوا، پریشکی وێ ئەکەوێ.
کورە: مەبەست لەو جێگەیەیە کە کە ئاسنگەر گڕی دەدا و ئاسنی تێدا سووردەکاتەوە، بۆ ئەوەی نەرم ببێرەوە و کەلوپەلی هەمەجۆری لێدرووست بکات وەکوو (پاچ، چەکوش، تەشوێ و...) کورە ئاگری تێدایە و پریشک فڕێدەدات، بۆیە بەرگی ئاسنگەر لای کورەوە هەمیشە کون کون دەبێت، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە نزیکایەتی لەگەڵ کەسی خراپدا بکەی، لە ئەنجامدا تۆش خراپ دەبی. [1]