ئەوی لە ئاش بێ، شانی ئارداوی ئەبێ.
ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت، واتە: ئەو کەسەی کاری ئاشەوانی دەکات، بێگومان ئارداوی دەبێت، مەبەست لەوەیە کە کەسێک تێکەڵاوی پیشەیەک بێت و شارەزا بێت لەناویدا، دوای قوڵبوونەوەیەکی زۆر ڕەنگ و بۆی پیشەکە دەگرێت. [1]