ئەوی لەگەڵ بووکێ نەبێ، لەگەڵ بەربووکێ نییە.
بەربووک: بەو ژنە دەوترێ کە لەگەڵ بووکدا دەچێتە ماڵی زاوا (فەرهەنگی خاڵ) بۆ دڵنیابوون لە کچێنی بووک، مەبەست لەوەیە کە کاتێک کەسێک قسەدەکات، گەر مەبەستی کەسی بەرانبەر نەبێت، ئەوا مەبەستی ئەو کەسانەش نییە کە لەگەڵیدان، بەڵکۆ مەبەستی کەسانێکە کە لەوێ ئامادەییان نییە.[1]