ئەوی هەڵیگرت شمشێر، نابێت بترسێت لە شێر.
شمشێر یان شیر: تیغێکی دەم پانی درێژی کەوانەییە، بۆ شەڕ بەکاردێ و لە کێلاندا هەڵدەگیرێت (فەرهەنگی خاڵ) مرۆڤی کورد لەکاتی تۆڵەدا چەک هەڵدەگرێت و شیر لە کێلان دەردێنێ، مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ دەستی چەکی گرت، نابێت لە هیچ هێزێک بترسێت. [1]