سێ پەڕە، سێوەرە، سێ پەڕە گۆڤکەدار
روەکێکی گیايی وەرزی زستانەیە، به تۆو زیاد دەکات. ئەم گیایه دەتوانێت نایترۆجينی هەوا بچەسپێنێت له خاک و بیگۆڕێت بۆ نترات، که بەسودە بۆ خاک، بەهۆی بوونی
بەکتریای ڕايزۆبيۆم له سەر ڕەگەکە ی گرێی ڕايزۆبيۆم دروست دەکات، له ڕۆژئاوای ئاسيا ڕەنگە زەردەکەی دەبینرێت و له (#ڕانیە#) ڕەنگی زەرد و مۆرەکەی هەیە. ئەم
جۆرە گوڵه، پرۆتينی زۆر تێدايه و بۆ لەوەرگا زۆر گرینگه، له زەوی زۆر جیانابێتەوە.
حەزی له زەوی شێداره، بەڵام گەڵاکانی به تيشکیی خۆر زۆرتر دەگەشێنەوە. کورته بنەیە و زۆرتر حەز بەخشۆک دەکات، قەدەکەی قەف قەف و لاوازە، دەکەوێت بەلادا،
له دامێنی چياکە دەڕوێت و هەندێ جاریش له پێدە شتی (ڕانیه) دەبینرێت، پنجی بڵاودەکات و دەبێت بەگۆڵ، له کۆتايی مانگی ئاياردا کاتێک پلەکانی گەرما بەرز دەبێت
و زەوی وشک دەبێتەوە، ئە وا گوڵەکەی پە شمەکی و سپی دەبێت و بەشنەی با دەژاکێت و لەگەڵ هەوا دەفڕن و بڵاو دەبنەوە، تا لێی ورد بینەوە، سەرنج ڕاکێش و جوانە.
گولی تۆپە ڵە و هەندێ جاریش هێشو دەگرێت، تۆوەکەی سێ لايە و قۆزاخە دەکات، تۆوەکە لەناو قۆزاخەکەدا دەپارێزێت و بەرگە ی سەرماو گەرما دەگرێت. دەتوانێ
لەساڵی داهاتودا بڕوێتەوە، وەک ئالیک دەدەرێت به ئاژەڵ، بەڵام پێويسته ڕێژەکە ی تايبەت بێت (لەگەڵ ئاليکی تردا تێکەڵ بکرێت) ئە گینا توشی ئاوسانی دەکات (دەتەقێت)
و له ئەنجامدا دەمرێت، چونکە هەندێک له پێکهاتەی کیمیاوی ژەهری تێدایە، له ڕووی پزیشکيەوە، کوڵاندنی تۆوەکەی ئارام بەخشی مێشکە و خه و خۆش دەکات.[1]