ئەولاد شیرینە، تەربییە لە ئەولاد شیرینترە.
ئەولاد: منداڵ، تەربییەت: واتە: پەروەردە، هەموو دایک و باوکێک منداڵی خۆی لا خۆشەویست و شیرینە، بە جۆرێک پەروەردەی دەکات کە خۆی پێی باشە، ئارەزوو دەکات باشترین منداڵ دەرچێت، بەڵام منداڵی بێ پەروەردە کە باوان لێی بەرپرسە، کەس نایەوێت. واتە: منداڵ چەندە بوونی پێویستە و خۆشە، ئەوەندە پەروەردەی گرنگە.[1]