ئەیەوێ بدا لە ئاو و لاقی تەڕ نەبێ.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە بیەوێت بەڕێگەیەکی ئاسان سامان و ماڵی دنیای دەستکەوێت، یان پلە و پۆستێک بەدەستبهێنێ بێ ئەوەی خۆی بۆ ماندووبکات یان ئارەقی بۆ بڕژێت، مەبەست لەوەیە کە کەسێک بیەوێت گەنجی دەستبکەوێت و ڕەنج و ماندووبوونی بۆ نەکێشێ.[1]