ئیتر ڕۆن بدە لەسەر سنگت.
بەرژەوەندی مرۆڤەکان لە دنیای چینایەتیدا، هەندێک جار دەچێتە ئاستی کێبڕکێی ناتەندرووستەوە، کاتێک کەسێک بەرانبەر کەسێک شکست دەخوات، لەو کاتەدا دەسەڵاتی بەسەریدا نییە، کەسی بەرانبەر لە کارێکی تردا تێدەشکێ، ئەم پێی خۆشە. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە ڕقی لە یەکێک بێت، خوا بە ئارەزووی دڵی پێی نوواندبێت و دڵی ساڕێژ بووبێت. [1]