ئینسان لە نزیک کورە بێ، پریشکی لێئەپژێ.
لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کەسانی بێئیش و کار زۆرن، بەبێ هیچ هۆیەک خۆیان لە کێشەوگرفتی کەسانی دۆست یان نەناس هەڵدەسوون، بێگومان بەشی خۆی زیانیان بەردەکەوێ، واتە: کەسێک نزیکی ئاژاوە و شەڕ بێت، هەر تێوە ئەگلێ. پێشوان دەڵێن: کەسێک بەلای کورەدا بڕوا پریشکی بەردەکەوێت. [1]