ئینسان ڕۆژبەڕۆژ بەلای پیرییەوە دەچێ.
هەموو مرۆڤێک ئەو ڕۆژەی لەدایکدەبێت و ژیانی دەست پێ دەکات، ڕۆژێک دێت دەمرێ و کۆتایی دێت، بۆیە چەند ڕۆژ لە ژیانی مرۆڤ تێپەڕێت، لەوسەرەوە ئەوەندە ڕۆژ لە ژیانی کەم دەبێتەوە، پەندەکە مەبەست لە تێپەڕبوونی تەمەنی مرۆڤە کە وردەوردە بەسەردەچێت و پێدەنێتە قۆناغی پیرییەوە. [1]