ئەو تاق و ئەم تاق ئەکا
چاو لە خەڵکی زەق ئەکا.
تاق: کەلەبەرێکی تایبەتییە، لە دیواردا دەهێڵرێتەوە، بۆ شت لێدانان (فەرهەنگی خاڵ) لە ماڵی کۆنی کوردەواردا بوونی هەیە، مەبەستی مەتەڵەکە ئاوێنەیە کە لەماڵدا لەناو تاقدا دادەنرا، بۆ ئەوەی کەسەکان سەیری ڕووخساریانی پێبکەن. وەڵام (ئاوێنە) . [1]