سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەم داواکەی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە نەهاتن، ئەوەش بۆ بەشداری لە مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام #جەلال تاڵەبانی# و کردنەوەی دەزگایەکی تایبەت بۆ ناوبراو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، بافڵ تاڵەبانی تەواوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بانگهێشت کردووە بۆ #هەولێر#، بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی دەزگای سەرۆک مام جەلال ساڵیادی کۆچی دوایی، بەڵام هیچکام لەو سەرکردانە نەهاتوون بەدەم داواکەی سەرۆکی یەکێتی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بافڵ تاڵەبانی بەنیاز بووە، لە دوای مەراسیمەکە ئێوارە خوانێک بۆ ئەو سەرکردانە و بەرپرسانی پارتیش لە هەولێر لە مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی ڕێکبخات و ئەوەش بکاتە دەرفەتێک بۆ ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام بەهۆی نەهاتنی ئەو سەرکردانە، مەراسیمەکەش نەکراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی لە تەواوی هەنگاوەکان لەگەڵ هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بووەو یەکێتی بە هاوپەیمانی ئەو لایەنانە ناساندووە. [1]