پاڵەوانێتی نیشان شکاندنی یانەکانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شاری
سلێمانیسلێمانی بەڕێوەچوو، کە تێیدا 60 یاریزان لە کچان و کوڕان و 13 یانە بەشداریان تێدا کردبوو، پاڵەوانێتییەکە بۆ هەردوو جۆری تفەنگ و دەمانچە و لەسەر ئاستی کچان و کوڕان بوو، 4 یانەش نوێنەری شاری
کەرکووککەرکووکیان دەکرد، ئەوانیش: سۆلاڤ، بابا گوڕ گوڕ و خاک و ئاڵتوون کۆپری بوون.
لە پاڵەوانێتیەکەدا یاریزانان و یانەکانی کەرکووک وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان کۆنترۆڵی پاڵەوانێتیەکە بکەن.
پلەکانی پاڵەوانێتیەکەش بەم جۆرە بوون:
1— یانەی سۆلاڤ
2— یانەی پێشمەرگەی سلێمانی
3— یانەی بابا گوڕ گوڕ
4— یانەی خاک
5— یانەی ئاڵتوون کۆپری
لەسەر ئاستی تاکیش:
1— شاخەوان غەفور یاریزانی یانەی سۆلاڤ
2— محەمەد یەعقوب یاریزانی یانەی بابا گوڕ گوڕ
[1]