گەزەرۆکە
گەزرۆکە، ڕووەکێکی کەم گەڵای ناوچەی #بیتوێن#-ە، له سەرەتای بەهاردا سەر دەردێنێ و لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما گەشەی خێراتر دەبێت، له ژێرەوە سەلکێکی شێوەی پیازی هەیە، حەز به زەوی شێدار و دوورە دەست دەکات، لەناو گژوگیای تردا دەڕوێت (شێی زۆرتری بۆ دەستەبەر دەکات). قەدێکی لاوازی باریکەڵەی هەیە و فرە لاسکە و کۆل دەکات، هەر لاسکێکی له کۆتایيدا هێشوه گوڵێکی پەمەيی یان سپی ورديله دەگرێت، حەز به بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تيشکی خۆر دەکات، توانای بەرزبونەوەی هەیە تا (40-80 سانتیمەتر)، تا زەویەکه بەپیت تر بێت و تێراو بێت گەشەی جوانتر دەبێت. هەندێ جارخشۆکی گەشه دەکات و توانای باڵا کردنی نییه، شێوازی تۆوکردنی له (شبيت) دەچێت. بۆنێکی زۉر خۆش له گەڵا و تۆوەکە ی دێت، ناوچەی گەشەی کوردستانە بەگشتی (چوار پارچە)، چونکە لەو وڵاتانە دەژیت که له ژێر کاریگەری دەریای سپی ناوەڕاستن (جورجيا، قەوقازيا، کوردستان، ئەرمينيا، تورکيە، عێراق، سوريا، ئەزەربەيجان. ئیسرائیل، ئوردن، باکوری لوبنان)، له زەوییە فەرامۆش کراو و نە کێڵدراو و کەمەر ڕێگا و ناو باخ و گرد و تەپۆلکە و ناو بەردەڵانەکان دەڕوێت، له ناوچەیی گردەدێمە. #سەروچاوە#. #قورەگۆ#، بناری #کێوەڕەش#، بناری #ماکۆک# تا دەگاته دۆلی #وەرتێ# دەڕوێت.[1]