کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  586,837
وێنە
  124,559
پەرتووک PDF
  22,126
فایلی پەیوەندیدار
  126,805
ڤیدیۆ
  2,194
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,537
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,810
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,767
عربي - Arabic 
44,219
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,772
فارسی - Farsi 
15,923
English - English 
8,538
Türkçe - Turkish 
3,838
Deutsch - German 
2,040
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,224
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,070
وێنە و پێناس 
9,466
کارە هونەرییەکان 
1,725
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,030
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,193
شوێنەوار و کۆنینە 
786
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,065
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,714
کورتەباس 
22,266
شەهیدان 
12,078
کۆمەڵکوژی 
11,392
بەڵگەنامەکان 
8,744
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
929
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,499
PDF 
34,775
MP4 
4,015
IMG 
235,088
∑   تێکڕا 
275,377
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەماڵ بارەوانی، نووسەر و ڕاگەیاندکار و ڕەخنەگر، ماستەر لە(فەلسەفەی ئیسلامی) لە دیدارێکی تایبەتدا 03
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شەماڵ بارەوانی، نووسەر و ڕاگەیاندکار و ڕەخنەگر، ماستەر لە(فەلسەفەی ئیسلامی) لە دیدارێکی تایبەتدا 03
شەماڵ بارەوانی، نووسەر و ڕاگەیاندکار و ڕەخنەگر، ماستەر لە(فەلسەفەی ئیسلامی) لە دیدارێکی تایبەتدا 03
#شەماڵ بارەوانی#، نووسەر و ڕاگەیاندکار و ڕەخنەگر، ماستەر لە(فەلسەفەی ئیسلامی) لە دیدارێکی تایبەتدا 03
شەماڵ بارەوانی، نووسەر و ڕاگەیاندکار و ڕەخنەگر و، ماستەر لە(فەلسەفەی ئیسلامی) لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ(ڕێگای کوردستان) باس لەوە دەکات کە مرۆڤ هێندەی لە ناو بازنەی دەوڵەتێکی سیکۆلارو لەسایەی سیستەمێکی سکولاریزمدا ئازادی ئایینی و بیرو باوەڕ و مافەکانی پارێزراو دەبێت، سەدایەکیش لەژێر هەیمەنەی دەوڵەتێکی سیوکراتی و حکومەتێکی ئایینی و مەزهەبی و ئیسلامیدا ئازادی و مافەکانی زامن و پارێزراو نابن. مێژوو واقیعیش ئەمەیان سەلماندووە.

$بەڵام خەڵکێک دەڵێن:سیکۆلاریزم واتە: بێ دینی و دژایەتی کردنی ئایین؟$
نەخێر ئێمەی سیکۆلارست، دژی ئایین نین، نەخێر، هەرگیز، بەڵکو دژی بەسیاسەتکردنی ئایین، بە حزبی کردنی ئایین و بە ئایدلۆژیاکردنی ئایینین، دژی ئەوەین کەرتی پەروەردە، بکەوێتە دەست ئەقڵیەتی ئیسلامی سیاسی و سەلەفیزمەکان، نەوەیەکی بیر داخراو #داعش#ی دروست بێت، نەوەیەک ئیسلامی سیاسی و سەلەفیگەراکان، بۆ بەرژەوەندی ئەجێندا و ئایدیۆلۆژیاکەی خۆیان و دوژمنانی کورد و مرۆڤایەتی بەکاریان بێنن. سیکۆلاریزم هەرگیز مانای دژایەتی کردنی ئایین نادات.
لەوڵاتە عەلمانیەکان، ئەو وڵاتانەی بە تەواوی و بە واتای وشەو بە کردەنی عەلمانین، نەک تەنهابە دروشم و ناو، لە نموونەی وڵاتانی ئەوروپا، کەهەموویان عەلمانین و ئازادی ئایین و مەزهەبیش لەو وڵاتانە لەوپەڕیدایە و خەڵکی ئازادە پێڕەوی لە چ ئایینێک دەکات و لەچی ئایینێکیش ناکات و دەڕوات بۆ کام پەرستگایش، کەسیشڕێگری لێ ناکات و هیچ دەوڵەتێک لەو دەوڵەتە عەلمانیانەیش نەچوونە تا مزگەوت و کلێسا و ئاتەشگا و مەعبەدەکان بڕوخێنن و ئایین قەدەغە بکەن.
کەواتا مرۆڤ هێندەی لە ناو بازنەی دەوڵەتێکی سیکۆلارو لەسایەی سیستەمێکی سکولاریزمدا ئازادی ئایینی و بیرو باوەڕ و مافەکانی پارێزراو دەبێت، سەدایەکیش لەژێر هەیمەنەی دەوڵەتێکی سیوکراتی و حکومەتێکی ئایینی و مەزهەبی و ئیسلامیدا ئازادی و مافەکانی زامن و پارێزراونابن. مێژوو واقیعیش ئەمەیان سەلماندووە.
لەوێ هەموان لەسایەی سیستەمی سیکۆلاریزم و لەژێر سێبەری بنەماکانی سیکۆلاریزمدا، موکەڕەم و موعەزەز، پارێزرا و ڕێزلێگیراون. کەواتا سیکۆلاریزم ئەو دەعباو دیکتاتۆر و مۆتەکە و دڕندە تۆقێنەرە نییە، کە ئیسلامگەراکان زۆر چەواشەکارانە، دەیانەوێ بە خەڵکی بناسێنن. نەخێر، هەرگیز، ئەو درۆ و چەواشەکارییەڕاست نییە، کە سەلەفیزم و ئیسلامگەراکان لە دژی سیکۆلاریزم دا دەیکەن و سیکۆلاریزم بە دژایەتی کردنی ئاینیەکسان دەکەن.
جارێکیر دەیڵێمەوە، کە سیکۆلاریزم هیچ کاتێک بە واتای دژایەتی کردنی ئایین و قەدەغەکردنی ئایین و مورادیفی بێ دینی نایەت، وەکو ئەوەی ئیسلامگەراکان وای پێناسەدەکەن و بە هەڵە و مەبەست و نەزانانە، بۆ دەروێشەکانیان و خەڵکێکی سادە لەوح، ئیعراب و شرۆڤەی دەکەن.
بە مەبەست بۆ لێدان لە سیکۆلاریزم، کۆمۆنیست و ماتریالیست تێکەڵ دەکەن و عەلمانیەت هاوتای بێ دینی و یەکسان بە ئیلحاد و بێ بڕوایی دەکەن.
بەڵکو عەلمانیەت وەکو کاک #مەلا بەختیار# دەڵێت دەیەوێ ئیتر دیانەت، خواپەرستی، نوێژ، زکر، تەهلیلە، مزگەوت، تەکیە، خانەقاو ئەو شتانە پتر بخرێنە قاڵبێکەوە کەڕێگە لەگەشەکردنی کۆمەڵایەتی نەگرن.

$ئەی دەتوانیت کەمەک باسی دەوڵەتی سیوکراتی(دینی)بکەیت و پێمان بڵێیت ئەوەیە خەلەل و خراپیەکانی ئەو جۆرە لە سستەم و دەوڵەتە؟$
لە دەوڵەتی سیوکراتیدا، هیچ ئازادیەک بوونی نییە و خەلیفە، یان، سەرۆک، لەڕێگەیەکی نادیموکراسی و لەلایەن گرووپێک، یان دەستەیەک، یان چەند کەسێکەوە، هەڵدەبژێردرێت و خۆی دەسەپێنێت و، بۆ هیچ کەسێکیش نییە لەو کەسانەی سەرۆک، یان خەلیفە، حوکمیان دەکات، ئەو بەیعەت و بەڵێنە ناچاری و بەزۆریەی بە سەرۆک و خەلیفەی داوە، لێی پاشگەز ببێتەوە و بیر لە هەڵبژاردنی کەسێکی تربکاتەوە. گەرنا ئەوە بە ناپاکی و شکاندنی پەیمانی ناچاری و بە زۆری دێتە ژماردن.
ئەسڵەن، هەڵبژاردن هەر بوونی نییە و ئیتر بەو شێوەیە کێ بوو بە خەلیفە، تامردن دەبێت هەر ئەو خەلیفەبێت و لە سەر کورسی دەسەڵات جێگیر بێت. بیرکردنەوە و هەوڵدان بۆ لادانی خەلیفە، کفر و تاوان و پێچەوانەی بڕیار و ویستی خوداوەندە. چونکو خەلافەت کراسێکی پیرۆزە و خوداوەند تایبەت کردویەتیە بەر باڵای موقەدەسی خەلیفە و کەس بۆی نییە لەبەری داکەنێت، مەگەر بە کودەتا و شۆڕش و یاخی بوون نەبێت! بەو چەشنەیەکجار بەیعەتدان و دەنگدان، دەنگدانێکی ناشارستانی و نادیموکراسی، دەنگدانێکی ناچاری و دیکتاتۆریانە، بەسیەتی بۆ ئەوەی خەلیفە، یان وەلی عەهدو جێ نشین، تامردن، هەر خەلیفە بێت.
ئەوە سەبارەت بە هەڵبژاردن و دانانی سەرۆک و خەلیفە و والی و کێ و کێ. ئینجا، دەوڵەتی سیوکراتی حیجر لە سەر داهێنان دادەنێت و ڕێگری لە کرانەوەی کۆمەڵ دەکات، فیکری ئازاد و ئیجتیهادی ئەقڵ لەبار دەبات، شەمەندەفەری پێشکەوتن بۆ دواوە دەگەڕێنێتەوە و دەبێتە کۆسپ لەبەردەم خواست و ئازادیەکانی تاک و جیاوازییەکان و فرەڕەنگی و پلورایەتیئایینی، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەسڕێتەوە و داری پێکەوەژیان دەبڕێتەوە و دەنگە جیاوازەکان دەخنکێنێت و پانتاییەک بۆ ئەویتر و کونجێک بۆ هەناسەی ئازادی ناهێڵێتەوە. لە تێڕوانینی دەوڵەتی سیوکراتیدا:موزیک تابۆ و گۆرانی حەرامە، پەیکەر شیرک و وەرزش ئەنجامدانی خانمان و کچان هۆکاری فیتنەوەو ئاژاوە نانەوەیە. تێکەڵ بوونی هەردووکڕەگەز، فیسق و فجور و لادانە. وێنە ناجائیز و تابڵۆ بەڕەڵاییە، دیموکراسیەت کفرە، یەکسانی جێندەری و ئازادی تاک و سەربەستی ژن، پیلانی غەرب و دەستی جولەکەیە. دەنگ و ڕەنگ و هەموو شتێکی ژن عەورەتە، پیاو خاوەنی دەسەڵات و هەموو شتێک و قەوام و ژن سێبەر و ژێردەستە و پاشکۆیە.
لە ناو دەوڵەتی سیوکراتیدا ئازادی عەقیدە و بیروباوەڕ و لائیک بوون و سیکۆلاریزم بوون، جێگایان نابێتەوە و هەموو پێکهاتە و ئایینەکانی تر بە پلەدوو هەژمار دەکرێن و هەمیشە ماف خورا و چەوساوەن. ئەوە ئەگەرڕێگەی مانەوەیەکی سەرشۆڕانەیان پێ بدرێت و جینۆساید و قڕ نەکرێن، وەکو ئەوەی دەوڵەتی خەلافەت و داعشی تیرۆرست لەگەڵ کوردانی ئێزدی و، مەسیحیەکان کردی.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 537 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 07-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 537 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!